AP ١٤٠٣ خەرمانان ٤ ١٠:٠٩

هەواڵی چرکە بە چرکە لە کاردانەوەی حزبوڵڵا بە تیرۆری فواد شوکر؛

بنکەی سەربازی ئیسرائیل کرایە ئامانج/ ناوچە داگیرکراوەکان لە شۆکدان

بنکەی سەربازی ئیسرائیل کرایە ئامانج/ ناوچە داگیرکراوەکان لە شۆکدان

حزبوڵڵای لوبنان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە قۆناغی یەکەمی کاردانەوە بە تیرۆری فواد شوکر فەرماندەی گەورەی خۆی هەواڵی دا کە تێیدا دەیان بنکەی سەربازی داگیرکەران کرایە ئامانجی هێرشی مووشەکی و درۆنی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمنار، حزبوڵڵای لوبنان سەرلەبەیانئی ئەمڕۆ بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە دەسپێکی قۆناغی یەکەمی وەڵام بە تیرۆری شەهید فواد شوکر فەرماندەی باڵای خۆی لە زاحیەی بەیرووت لەلایەن ئیسرایئلەوە بە هاویشتنی دەیان مووشەک و درۆن هەواڵی دا.

حزبوڵڵای لوبنان لە ئەو بەیاننامەدا لە کردنە ئامانجی لانیکەم 11 بنکەی ئەرتەشی ئیسرائیل لە باکووری ناوچە داگیرکراوەکان و ناوچەی گولانی داگیرکراو هەواڵی داوە.

سەرچاوەکانی هەواڵ لە داخرانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بێن گوریون لە تێلاڤیڤ و ڕاگرتنی سەرجەم گەشتەکانی هاتوچۆ لە ناوچە داگیرکراوەکان هەواڵ دەدەن.

حزبوڵڵا: قۆناغی یەکەم بە سەرکەوتوویی ئەنجام درا

حزبوڵڵا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە قۆناغی یەکەمی ئۆپراسیۆنەکە بە سەرکەوتوویی تەواوەوە کۆتایی هات و لە ئەم قۆناغەدا بنکە سەربازییەکان کرایە ئامانج.

مێدیاکانی ئیسرائیل لە داخستنی زانکۆی حەیفا و دامەزراوەی تەکنیکی تخنیون هەواڵیان دا.

هێرشی شەڕکەرەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئێستا چەندین شەڕکەری سوپای ئیسرائیل خەریکی بوردمانی ناوچەگەلێک لە باشووری لوبنانە.

ئەلمەیادینیش لە کردنە ئامانجی ئۆتۆمبێلێک لە شارۆچکەی خەیام لە لوبنان هەواڵی دا کە بە هۆیەوە چەند کەس بریندار بوون.

کاردانەوەی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا

شان ساویت وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە کاردانەوە بە هێرشی حزبوڵڵا بۆ سەر ئیسرائیل وتی ئەمریکا لە ئەو هێرشە ئاگادار کراوەتەوە و جۆبایدن بەسەر دۆخەکەدا زاڵە و ئەمریکا بە تواوەتی لە پشتی ئیسرائیل وەستاوە.

ئۆپراسیۆنی حزبوڵا شکستی نەهێناوە

حزبوڵڵای لوبنان لە ئەو بەیاننامەدا جەختی کرد: بە پشتی خودا سەرجەم درۆنە تەقینەوەییەکان لە کاتی دیاری کراودا لە هەموو شوێنەکانی خۆیانەوە گەشتیان کرد و وێڕای پەڕینەوە لە سنوورەکانی لوبنان و فەلەستین لە ڕێگای جیاوازەوە ئامانجەکانیان پێکا. لە ئەنجامیشدا ئۆپراسیۆنەکەمان سەرکەوتوو بوو.

لە درێکەی ئەو بەیاننامە هاتووە: پاگەندەکانی دوژمن سەبارەت بە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی لە پێشەوەی ئیسرائیلییەکان و هێرش بۆ سەر ئامانجەکانی ئێمە و شکستی هێرشەکەی بەرخۆدان، پاگەندەگەلێکی پووچە و پێچەوانەی ئەوەیە کە رووی داوە. ئەو پاگەندەگەلە لە لێدوانی سەید حەسەن نەسروڵڵا لە ئەمڕۆدا وەدرۆ دەخرێتەوە.

گیانپەناکان بۆ حەشاردانی جوولەکە کراونەتەوە

دوابەدوای قۆناغی یەکەمی هێرشی تۆڵەسەندنەوەی حزبوڵڵا، شارەوانی تەلئەبیب ڕایگەیاند کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە هەر ٢٤٠ پەناگەی لەم ناوچەیە زایۆنیستییەدا کردووەتەوە.

سەرۆکی شارەوانی "حەیفا" هەروەها ڕایگەیاند کە هەموو پەناگەکانی ئەم شارۆچکە زایۆنیستییە بەڕووی دانیشتواندا کراونەتەوە، ئەو نمایشەی کە بڕیار بوو ئەمشەو لەم ناوچەیە بەڕێوە بچێت هەڵوەشاوەتەوە و هەموو چالاکییەکانی زانکۆی حەیفا ڕاگیراوە.

هەروەها سەرۆکی شارەوانی حەیفا داوای لە دانیشتوانی زایۆنیستی کرد کە لە دەوروبەری ئەو ناوچانە بمێننەوە کە پشتیوانی بەرگریان هەیە.

لە لایەکی دیکەوە، هێرشی حیزبوڵڵای لوبنان بۆ سەر خاکە داگیرکراوەکان لە کاردانەوە بە تیرۆری شەهید "فواد شوکر" لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستی، بووە هۆی سەرهەڵدانی ناکۆکی لە نێوان دەسەڵاتدارانی ئەم ڕژیمە.

News ID 51366

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha